GNU/LINUX

مەنجەڵێک گنو/لینوکسی کوردەواری![بێتا]

ابزار کاربر

ابزار سایت


نوار کناری

جیاوازی_لینوكس_و_یونیکس

زۆر کەس پێی وایە کە لینوکس دژ بە ویندۆس درووستبووە.بەڵام ئەمە هەڵەیە. لەڕاستیدا لینوکس لە بەرانبەر سیستەمی UNIX دیزاین کرا.UNIX سیستەمی کارپێکردنی زۆر کۆنەیە کە دەتوانین بڵێین کە باوکی سیستەمەکانی ماک و گنو/لینوکسە.ئەم سیستەمە بۆ پاڵپشتی و کارپێکردنی ژمارەیێک زۆر کۆمپیوتەر بە تایبەت سوود وەردگرتن لە Mainframe درووستکرا.یونیکس سیستەمێکی دژوار لە ئاستی کارکردنەو زۆر کەمەن ئەو کەسانە کە توانایی ئیشکردنیان بە یونیکس هەیە.بەڵام بە پێچەوانەوە لینوکس سیستەمێکە کە کارپێکردنی زۆر ئاسانترەو بەئاسانی دەتوانیت فێری ببیت ، ئینجا بەخۆرایی دەتوانی بەدەستی بێنیت.

UNIXهەرچەند باوانی سیستەمی کارپێکردنەکانەو زۆر کۆنە، بەڵام گۆڕانکاری زۆری لەسەر ئەنجام نەبووە.UNIX بۆ پرۆسە بەهێزەکانی تۆڕ دیزاین کرا ئیتر زۆر لەسەر بەشی گرافیکی کاریان نەکردووە هۆکاریش دەگەرێتەوە بۆ بەشی بەهێز بوونی پرۆسەکان کە هەم خێرا ئەنجامی ئەدات هەم بە هێزێکی فەراوان.لینوکس ڕوخساری گرافیکی هەیە واتە بۆ خۆی GUI دابین کردووە، هەر لەبەر ئەم بەشە خێرایی کەم دەبێتەوە .بۆ بەهێزبونی کارکردن بە لینوکس بەکارهێنەر دەتوانێت روخساری گرافیکی بسڕێتەوە و تەنها بە Shell ئیش بکات.

سیستەمی کارپێکردنی یونیکس لە بنەڕەتەوە بۆ دێسکتۆپ درووست نەکرا تەنها بۆ سێرڤێرەکان بە رەقەکالای بەهێز دابین کرا.لینوکس نەتەنها بۆ سێرڤێر کاری پێدەکەن بەڵکوو بۆ دێسکتۆپیش وشانی زۆر بەهێزی هەیە.لەبواری کڕین یونیکس بە پارەیە وە دەبێت بیکڕیت بەڵام لینوکس خۆڕاییە و لە ئینتەرنێت دەتوانیت دایبەزێنیت و لەسەر بڕوانامەی GNU GPL بڵاو دەکرێن.

زۆر جار پێمان وایە لە یونیکس وەکوو لینوکس سەرچاوەکان کراوەیە و دەتوانین بە دڵی خۆمان گۆڕانکاری تێدابدەین 1)،بەڵام ئەمە هەڵەیە.لە زۆر یەک لە کەیسەکان لە یونیکس بە سیستەمێکی سەرچاوە داخراو2) ڕووبەڕوو دەبین.سەرچاوەکراوە 3)بوونی لینوکس هۆکارێکە کە تا ئیمڕۆ سەدان دابەشکراوە لە لینوکس دەبینین و ڕۆژ لەگەڵ رۆژ بەهێز تر دەبێتەوە.

بەکورتە:

  • UNIX سیستەمێکی کارپێکردنی بەهێزە و Linux لەم سیستەمە گیراوە.
  • UNIX بۆ سێرڤێر و Mainframeەکان درووستکراوە و ڕووخساری گرافیکی نییە.
  • UNIX خاوەنی هەیەو بازرگانییە بەڵام Linux لەژێر بڕاوانامەی GNU GPLە و خۆڕاییە.
  • Linux هەم دەتوانێت لە سەر سێرڤێرەکان و Mainframeەکان کاربکات هەم وشانی دێسکتۆپی هەیە.
  • …خۆشیتان.
1)
Customize
2)
Closed Source
3)
Open Source
جیاوازی_لینوكس_و_یونیکس.txt · دوایین دەستکاری: 2018/01/26 19:40 نووسەر qezwan