GNU/LINUX

مەنجەڵێک گنو/لینوکسی کوردەواری![بێتا]

ابزار کاربر

ابزار سایت


نوار کناری

دابەشکراوەکانی_لینوکس

دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس چین ؟

بەکارهێنەرانی گنو/لینوکس لەر رووی سیستەمی کارپیکردنیان زۆر بەربڵاوەن. لە بەکارهێنەرێکی ئاسایی بیگرە کە نیازی ڕۆژانەی سیستەمێکی کارپێکردنی بۆ گەمە و یاری گەرەکبێت تا بەکارهێنەری پێشکەوتوو کە بۆ تاقیکردنەوەی هاکی تۆڕ یان ڕاژە و … هتد ، لەم سیستەمی کارپێکردنە سوود دەبینن.هەر بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیای زۆر هەن کە بە پێی نیازی گرووپی کۆمپانیاکەیان دابەشکراوەیێک یان دیستربیوشێنێک1) ، درووستدەکەن. دەرسەدێکی زۆر لەم دابەشکراوانە بەلاش و خۆڕایین کە بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی دایمەزرێنن. بۆ وێنە لێرە دەتوانن زۆرتر لە ۴۰۰ دابەشکراوەی گنو/لینوکس دابگرن و بیانناسێنن.

لێرە دەتوانن زانیاری لە دەربارەی هەر یەک لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس بخوێنن.

کێرنێڵ

هەر وا دەزانن کە مێشکی سیستەمی کارپێکردن لە لینوکس پێی دەڵێن کێرنێڵ یان ناوەرۆک.دابەسکراوەیێکی تەواوی لینوکس بە پڕی بریتییە لە کیرنێڵ و چەندین ئەپ و ئامراز کە هەرکامێکیان ئەرکێکی تایبەت بە خۆیان هەیە. هەر دابەسکراوەییک بۆی هەیە کە لەسەر کیرنێڵی وشانی جیاواز دیزاین کراوە. بۆ وێنە دابەشکراوەی RHEL 6 لە سەر بنەمای کێرنێڵ یان ناوەرۆکی 2.6.32 کە کەمێ کۆنەیە و پایدار گرساوە.

ڕوخساری ڕوومێزی

لە بواری روخساری ڕومیزی هەر یەک لەم دبەسکراوانە تایبەتمەدی خۆی هەیە. بۆ وینە رووخساری ڕومێزی Unity لە دابەشکراوەی ئوبونتو2) سازکراوە،کارکردنیکی سادەی هەیە کە بەکارهینەر لەم ڕوومێزییە نیازی بە کارکردن بە ترمیناڵ نابێت.بۆ وینە ئێلێمێنتری خۆی لە پانسێئۆن سوود وەردەگرێت.

پێش کۆچ کردن بۆ جیهانی لینوکس

پێش ئەوە بچینە جیهانی لینوکس دەبێ بزانین چ دابەسکراوەیێک بۆ ئێمە گونجاوە. بۆ ئەم مەبەستە دەبێت ئەم چەند پرسیارە لە خۆمان بکەین:

  • ئایا من بەکارهێنەرێکی پێشکەوتووم ؟
  • ئایا من خوازیاری دێسکتۆپێکی گرافیکی بەهێزم یان جیاوازی نییە؟
  • ئایا لینوکسم نۆ سێرڤێر گەرەکە یان دێسکتۆپ؟
  • چ نەرمەکالایێک بۆم گرنگە ؟ نەرمەکالای ڕاژە،دەستکاریکەری دەنگ،دەستکاریکەری دەق و… .
  • قەبارەی هاردەکەم چەنێکە ؟
  • ئایا پێویستە کێرنێڵ دەستکاری بکەم؟
  • ڕەقەکالاکای من چ تایبەتمەندیێکیان هەیە؟
  • ئایا نیازم بە پاڵپشتی درێژخایەن هەیە یان بۆ مایەێکی کەم سوود لە لینوکس دەگرم ؟

گەر بەکارهێنەریکی سەرەتایین پێشنیاردەکەین کە لە وشانی Linux Mint, Ubuntu یان Deepin کە رووخساری گرافیکی بەهێزیان هەیە سوود ببینن.گەر لە بەکارهێنەرێکی مامناوەندین پێشنیار وشانی Debian یا Fedoraیە.گەر بەکارهینەری پێشکەوتوون و خەریکیSystem Administration(بەرێوەبەری سیستەمن) پێشنیار Gentooدەکەین.

گەر ئیشی سێرڤێر یان ڕاژە دەکەن بۆ وێنە پێشنیار دەکین سەرەتا بزانن کە بە کۆمێنت کار دەکەن یان شێوازی گرافیکی .Ubuntu Server بە سێوازی کۆمێنتە واتە دەق بەڵام دەتوانن پاکەتی GUI3) لەسەری دامەزرێن کە شێوازی گرافیکی بدات نەبە سێرڤێرەکەتان.لە بواری ڕاژە یان سیرڤێر زۆر دابەشکراوە هەن وەک CentOS نەرمەکالاو ئامرازی سێرڤێریان تێدا گونجاوە کە بە کرتەیێک دەتوانن دایانمەزرینن بەڵام لە Ubuntu و Debian خۆتان دەبێ ئامرازەکان و پێداویستیەکانی سێرڤێریان لۆ دامەزرێنن.

1)
Distribution
2)
Ubuntu
3)
GUI : کورتکراوەی Graphical User Interfaceبە مانای رووخساری گرافیکی بۆ بەکارهینەرە یان ژینگەی دێسکتۆپ
دابەشکراوەکانی_لینوکس.txt · دوایین دەستکاری: 2018/01/30 22:04 نووسەر qezwan