GNU/LINUX

مەنجەڵێک گنو/لینوکسی کوردەواری![بێتا]

ابزار کاربر

ابزار سایت


نوار کناری

دامەرزاندن_لە_سەر_ئوبونتوی_ڕاژە_و.14.04

لەم بابەتە فێر دەبین کە چۆن سێنتۆرا لە سەر ڕاژەی تایبەت بە خۆمان دامەزرێنین.بۆ ئەم مەبەستە پێویستمان بە VPSــێکە.من لێرە لە دیجیتاڵ ئۆشن کڕیومە بۆ ماوەی مەنگێک بە 5$ .1)

پێداویستی :

  • ئوبونتوی ڕاژەی 14.04.
  • زانیاری یان پاس بنەمایێک لە سەر خزمەتگوزاری DNS .

قۆناخی یەکەم - دامەزراندنی سێنتۆرا(Sentora)

پاش درووست کردنی ڕاژە لە سەر ئوبونتوی 14.04 لە سیستەمەکانی کارپێکردنی دیجیتاڵ ئۆشێن، ئیستا بە یارمەتی IP سێرڤێری درووستکراوە لە رێگەی SSH2) بچنە نێو ڕاژەکەتان.

qezwan@zanko:~$ ssh root@45.55.141.75

ئێستا سێرڤێر داوای گۆڕینی وشەی نهێنیتان لێدەکات کە بە ئیمەیلەکەتان ناردییەتی.ئینجا ئێوە دچنە نێو سێرڤێری VPSـەکەتان.ئێستا بە فەرمانەکەی خوارەوە دەست کەن بە دامەزراندنی سێنتۆرا :

bash <(curl -L -Ss http://sentora.org/install)

لەم قۆناغە پەنجێرەیێکتان بۆ دەکرێتەوە بۆ رێکخستنی شوێن و کاتی ڕاژەکەتان،واتە (timezon) لێرە ئێوە دەتوانن بە کلیلەکانی پەیکانی سەرەو خوارەوە شوێنەکەتان پەیدا بکەن و ENTER لێبدەن.

پاشە ئەوە کە شوێن و کاتەکەتان دابین کرد ئێستا دەبێت ژێردۆمەینێک (Subdomain)درووست بکەن.ئەمەش بۆئەوەیە کە لێرە سێنتۆرا دادەمەرزێت

Enter the sub-domain you want to access Sentora panel: panel.example.com

پاش نووسینی ژێردۆمەین کاتی دابین کردنی ناونیشانی IPــەکەتان دێت.لێرە سێنتۆرا زۆر جار ئای-پی ڕاژەکەتان دەناسێت.گەر نە ! خۆتان بینووسن و ENTER لێبدەن:

Enter (or confirm) the public IP for this server: your_server_ip

خاڵ : پاش دامەزراندنی خزمەتگوزاریەکان گەر دۆمەین بۆ ئای-پی هاوئاهەنگ نەکرابێت ئەم هەڵەت پێدەدا ،واتە هێشتا دۆمەینەکەت نەناسراوە بۆ ئەو ئای-پی ییە کە نووسیوتە.لە قۆناغی دووەم پێتان دەڵێم چۆن ئەم کارە بکەن واتە ئای-پی و ناوی ڕاژە یەک بخەن:

WARNING: panel.example.com is not defined in your DNS!

قۆناغی دووەم - ڕێکخستنی خزمەتگوزاری DNS :

ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە دۆمەینەکەمان لەگەڵ ئای–پی سێرڤێر هاوئاهەنگ بکەین.لە پەنێلی دیجیتاڵ ئۆشن ئێمە دەچینە بەشی DNS panel و لە خشتی دۆمەین ناوی دۆمەینەکەمان دەنووسین، لێرە ئێمە بۆ نمونە دۆمەینی من example.com ـە.پاشان لە سەر دۆکمەی Add Domain کرتە دەکەین.
ئێستا رێکۆردەکان لە خشتی A بۆ ژێر دۆمەینەکە کە سێنتۆرامان دامەزراند تێیدا دەنووسین. بۆوێنە ژێر دۆمەینی ئێمە panel.example.com لە وەک وینەی خوارەوە لە خشتی HOSTNAME ناوی ژێر دۆمەین دەنووسین ئینجا لە خشتی WILL DIRECT TO ئای-پی سێرڤێری بۆ دەنووسین.
لە کۆتایی لەسەر دوکمەی Create Record کرتە دەکەین. ئێستا لە خشتی MX ڕیکۆردی ئیمەیڵ هاوئاهەنگ دەکەین کە وەک وێنەی خوارەوە کردار دەکەین

ئێستا لە خشتی TXT وەک وینەی خوارەوە کردار دەکەین و پڕیان دەکەینەوە:
لە خشتی VALUE ئەم ڕەستە بنووسە هەر وەک وینەی خوارەوە.

v=spf1 a mx ip4:your_server_ip ~all

خاڵ : ئازیزان گەر ئێوە دۆمەینێکتان لە شوێنێکی دیکە کڕیوە دەتوانن ئای-پی ڕاژەکەتانی لەگەڵ ڕێکبخەن ئیتر پێویست بە پەنێڵی دۆمەین دیجیتاڵ ئۆشن ناکات.هەر چەندە کە لە سێنتۆرا گشتی ئەم ریکۆردانە کە لە سەر دۆمەین زیادمان کرد بە شێوازی خۆکارانە بە کرتەیێک زیادی دەکات.

1)
سەرچاوە|https://goo.gl/FNdKhs
2)
Secure Shell
دامەرزاندن_لە_سەر_ئوبونتوی_ڕاژە_و.14.04.txt · دوایین دەستکاری: 2018/01/30 09:34 نووسەر qezwan