GNU/LINUX

مەنجەڵێک گنو/لینوکسی کوردەواری![بێتا]

ابزار کاربر

ابزار سایت


نوار کناری

دامەزراندنی_زیادکراوە_یا_module_بۆ_سینتۆرا

لە سی پانێڵ(Cpanel) ئێمە دەتوانین بە کرتەیێک یەکێک لە سکریپت یان سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک (CMS) دامەزرێنین.لە سێنتۆراش بە شێوەی پێش گریمان ئەم تواناییە نییە بەڵام ئێمە دەتوانین ئەم کارە بە ماژۆڵێک زیاد بکەین.ناوی ئەم زیادکراوە یان ماژۆڵە(module) سێنتاستیکۆیە1).

پاش دامەزراندنی پاکەتەکان لە سەر سێنتۆرا تکایە سەردانی ئەمپەڕە بکەن .فێکراری زیادکرانی پاکەتەکان بە سێنتۆرا

چۆنیەتی دامەزراندن :
بڕۆنە ناوی ڕووتی ڕاژەکەتان . ئینجا دوو فەرمانەکەی خوارەوە بنووسن و Enter لێبدەن.دڵنیا بە کە هێڵی دووەم بۆ بەڕۆژ بوونی zppy بنووسیت.

zppy repo add zppy-repo.mach-hosting.com/repo
zppy updat

ئێستا کاتی دامەزراندنی Sentastico

zppy install sentastico

لە کۆتایی پاکەتی سێنتاستیکۆ بەڕۆژ و بەرز بکەرەوە، بەم فەرمانانە:

zppy update
zppy upgrade sentastico

بۆ سڕینەوەی سێنتاستیکۆ بەم فەرمانە

zppy remove zantasticox

ئازیزان پاش ئەوە پاکەتی sentastico لە ترمیناڵ دامەزراند بچۆ نێو پانێلی سێنتۆرا بەم مەسیرە Server Admin > Admin Module ئینجا وەک وینەی خوارەوە سێنتاستیکۆ چالاک بکەی و پاشان پاشکەوتی بکەی

ئێستا کاتێک بچیتە پەڕەی سەرەتایی پەنێلی سێنتۆرا دەبینیت سێنتاستیکۆ دامەزراوە.ئێستا دەتوانی لە سەر کرتە بکەی و بچی بۆ دامەزراندنی سیستەمەکانی بەڕیوە بردنی ناوەڕۆک (CMS).

1)
Sentastico
دامەزراندنی_زیادکراوە_یا_module_بۆ_سینتۆرا.txt · دوایین دەستکاری: 2018/01/30 10:20 نووسەر qezwan