GNU/LINUX

مەنجەڵێک گنو/لینوکسی کوردەواری![بێتا]

ابزار کاربر

ابزار سایت


نوار کناری

زانیاری_دامەزراندنی_زمانەکانی_بەرنامەسازی

زانیاری دامەزراندنی زمانی پرۆگرام و نەرمەکالاکانی پێداویستی لەسەر گنو/لینوکس

1- زمانی پرۆگرامسازی گۆ
Go، کە بە زمانی GoLangـیش دەیناسن.زمانێکی سەرچاوەکراوەی بەرنامەدارێشتنە کە لە لایەن گەشەپێدەرانی گوگڵ بە ناوەکانی Robert Griesemer, Rob Pike,وە Ken Thompson لە ساڵی 2007.ز درووستکرا. ئەم زمانە لە ساڵێ 2009 بە شێوازی سەرچاوەکراوە بۆ گشتی بڵاو کرا، زۆر یەک لە بەرهەمەکانی ڕاژەی گووگڵ لە سەر ئەم زمانە چالاک بوون، هەر وا کۆمپانیاکانی Dropbox, CoreOS, CloudFlare, Docker, Soundcloud, Uber وە زۆر تر سوودیان لێ بینیوە.
فێرکاری دامەزراندنی GO

2-دامەزراندنی مایکرۆسۆفت Visual Studio Code
نەرمەکالای مایکرۆسۆفت ڤیژڤاڵ ستۆدیۆ کۆد(Microsoft Visual Studio Code) نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە کە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڵاوکرا. بۆ هەر سێ سیستەمی کارپیکردنی ماک،ویندۆز و لینوکس لەبەردەستە.(لێرەش بابەتێکمان لەسەری نووسیوە)ئەم نەرمەکالا یان دەستکاریکەرەی کۆد،یەکێک لە بەهێزترین و سووک‌ترین نەرمەکالایە کە لەبەردەستە بۆ بەرنامەنووسەران و گەشەپێدەران .ئەم دەستکاریکەرە توانایی پاڵپشتی زۆر بەهێزی لە زمانەکانی خوارەوەی هەیە :
C++ – C# – CSS – Dockerfile – Go – HTML – JavaScript – JSON – Less – Markdown – PHP – Python – Sass – T-SQL – TypeScript
فێرکاری دامەزراندنی VSCode

3-دەستکاریکەری براکێتس
براکێتس یەکێک لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئادۆبە . نەرمەکالایێکی سەرجاوەکراوە کە بە شێوازی پێسکەوتوو کاری دەستکاری دەقەکانمان بۆ ئاسان دەکات.خێرایی و سووکی ئەم نەرمەکالا هەروا سینک بوون لەگەڵ وێبگەرێک بۆ دیدتنی بەرنامەی نووسراوە ، بوە بە هۆکارێک بۆ خولیای کارپێکردنی. براکێت خۆی بە جاڤا ،HTML و CSS نووسراوە.بە گوێرەی دروستکەرەکانی هەر دوو هەفتە یەک بار زیادکراوەیێکی بۆ درووستدەکەن.تایبەتمەندی زۆر بەهێزی ئەم نەرمەکالایە بەش زیندووە واتە Live Preview کە هاوکات دەتوانن پرۆژەکەتان لە وێبگەری گوگڵ کرۆم ببین. گەر بەرنامە نووس یان گەشەپێدەری وێبن پێشنیارم پێتان ئەوەیە بۆ بارێکیش کەڵکی لێوەر بگرن.ڕاستی بۆ هەر سێ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز ،ماک و گنو لینوکس هەیە بۆ داگرتن.
ماڵپەڕی فەرمی بۆ داگرتن

زانیاری_دامەزراندنی_زمانەکانی_بەرنامەسازی.txt · دوایین دەستکاری: 2018/02/12 18:12 نووسەر qezwan