GNU/LINUX

مەنجەڵێک گنو/لینوکسی کوردەواری![بێتا]

ابزار کاربر

ابزار سایت


نوار کناری

لینوکس:ڕاژە:دامەزراندنی_خزمەتگوزاری_ddns

تا ئێستا بۆاتان پێشهاتووە کە گەرەکتانە لە شوێنێکی دیکە لەگەڵ کۆمپیوتری ماڵەوە پەیوەندی بە SSH بگرن یان لە ڕاژەی ماڵەوە بەیارمەتی ftp فایلێک دابگرن.بۆ ئەم کارە بێجگە لە سازکردنی Port Forwarding دەبێت IP Public خۆتان بزانن.\\زۆر کەس بە مۆدێمی ADSL پەیوەندی بە ئینتەرنێت دەگرێت .مۆدێمی ADSL بە هەر بار کوژاندنەوە و هەڵگرساندن IPـی دەگۆڕێت. واتە ئەم خزمەتگوزاریانە بە شێوازی Dynamicـکە.بۆ لابردنی ئەم کێشە لە Static IP سوود وەردەگرن کە سەرئێشەی تایبەت بە خۆی هەیەو بە خۆڕاییش نییە.\\رێگایێکی دیکە کەڵک وەرگرتن لە Dyamic DNS کە بەلاشە.لەم بابەتە باس لەسەر چۆنیەتی ئەم کارەدەکەین.
1- سەرەتا پێویستمان بە ناوێکی دۆمەینە Domain name کە دەبێت لەم ئادرەسە( www.dynu.com) ناوێک بۆ خۆمان درووست بکەین.

2- ئێستا دەبیت لە سیستەمەکەی خۆمان ddclient دامەزرێنین. بۆ دابەشکراوەکانی دێبیان لەم فەرمانە کەڵک وەر دەگرین « apt install ddclient »

  • * کاتی دامەزراندنی پرسیارێکتان لە سەر ناوی بەکارهێنەر ،وشەی نهێنی و ناوی دۆمەین و…هتد دەکات کەدەبێت وەڵام بدریتەوە.

3- پاش دمەزراندنی ddclient دەبێت بچنە نێو ئەم رێگاو /etc/ فایلی ddclient.conf دەستکاری بکەن و ئەم زانیاریانە بنووسن

daemon=60
syslog=yes
mail=roott
mail-failure=root
pid=/var/run/ddclient.pid
use=web, web=checkip.dynu.com/, web-skip='IP Address'
server=api.dynu.com
protocol=dyndns2
login=USER NAME
password=USER PASSWORD
YOUR_ADDRESS.YOURDOMAIN.


لێرە USER NAME وە PASSWORD ناوی بەکارهینەر و وشەی نهێنی لە ماڵپەری( www.dynu.com)ـکە.هەروا YOUR_ADDRESS.YOURDOMAIN ناوی دۆمەینە کە تۆمارتانکردووە.
4- ئێستا فەرمانی خوارەوە بنووسن

systemctl restart ddclient.service


ئێستا دەتوانن بە جێگای IP Address ناوی دۆمەینەکەی خۆتا بنووسن. ئەم ئای-پییە بە ئای-پی دینامیکی ئێوە وەردەگێڕێت.

لینوکس/ڕاژە/دامەزراندنی_خزمەتگوزاری_ddns.txt · دوایین دەستکاری: 2018/01/27 07:22 نووسەر qezwan