GNU/LINUX

مەنجەڵێک گنو/لینوکسی کوردەواری![بێتا]

ابزار کاربر

ابزار سایت


نوار کناری

لینوکس:ڕاژە:دامەزراندنی_چاپکەر_لە_ڕاژە

دامەزراندنی نەرمەکالی CUPS لە لینوکس بۆ چاپکردن

CUPS کورتکراوەی Common UNIX Printing System کە لە سیستەمەکانی هاوشێوەی یونیکس(ماک ، لینوکس و BSD) بۆ پرینتکردن سوودی لێوەردەگرن.زۆرتری دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس بە شێوازی پێشگریمان ئەم نەرمەکالایان بۆ چاپکردنی دۆکیومینتەکان لەسەرە .بەڵام کاتێک کار لە سەر سێرڤێر دەکەن \\یان لە شوێنێک کە ئەم نەرمەکالا لە سەر دابەشکراوەکەتان نەبێت، دەتوانن بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە ئەم نەرمەکالا دامەزرێنن.

بۆ دامەزراندن CUPS سەرەتا دەبێت دڵنیا بن کە پەیوەندیتان هەیە بە ئینتەرنێتەوە ئینجا لە دابەشکراوەی ئوبونتو ئەم فەرمانە بنووسن :

sudo apt-get install cup

پاش دامەزراندنی CUPS، ئێستا دەبێت نەرمەکالاکە وەگرخەین و بەرێوەی ببەین و لەترمیناڵ ئەم فەرمانە دەنووسین :

sudo /etc/init.d/cups start

بۆ Restart کردنی نەرمەکالا دەبێت لەم فەرمانە سوود بگرین:

sudo /etc/init.d/cups restart

بۆ ئەوە کە بزانین نەرمەکالاکە بە باشی ئیش دەکات دەبێت ئەم فەرمانە بنووسین :

sudo /etc/init.d/cups status

بۆ وێستاننی نەرمەکالا دەبێت لەم فەرمانە سوود بگرین :

sudo /etc/init.d/cups stop

کاتێک گەرەکتانە نەرمەکالا لە کاتی بووت بوونی سیستەمەکەتان بێتە سەر لەم فەرمانە سوود بگرن :

sudo update-rc.d cups enable

کاتێک گەرەکتانە کە لە کاتی بووت کردنی سیستەمەکەتان، چاپکەر نەکەوێتە کار دەبێت ئەم فەرمانە بنووسن لە ترمیناڵ‌:

sudo update-rc.d cups disable
لینوکس/ڕاژە/دامەزراندنی_چاپکەر_لە_ڕاژە.txt · دوایین دەستکاری: 2018/02/08 20:19 نووسەر qezwan