GNU/LINUX

مەنجەڵێک گنو/لینوکسی کوردەواری![بێتا]

ابزار کاربر

ابزار سایت


نوار کناری

۲۵_شوێن_کە_لینوکس_بوونی_هەیە

ئیمساڵ لینوکس چوە نێو ۲۵ ساڵ لە تەمەنی.زۆر شوێن هەیە کە دەزانین گەر لینوکس نەبێت ئیش و کارەکان بەڕێوە ناچن .هەروا دەبێت بزانین کە ئەم سیستەمە کارپێکردنە کە ئێمە لەسەر دێسکتۆپەکەمان هەمانە چەندە بەهێزە و لە کوێی دیکە لە جیهان ڕۆڵێ تایبەتی هەیە.ئیستا لەم بابەتە هەوڵدەدەین کە شوێنە جیاوازەکانی لینوکس باس بکەین.

۱- کەڵە کۆمپیوترەکان (Super Computers)

ژمێریاری بەهێز پێویستی بە سیستەمێکی بەهێزە، هەم لە بواری ڕەقەکالا هەم لەبواری نەرمەکالا .زۆر کەڵە کۆمپیوتر کە ڕۆڵی سێرڤێر بۆ کۆمپانیاکانی گوگڵ ،فەیسبوک یان داتا سێنتێرەکان بەڕێوە دەبەن، لە سەر لینوکس دامەزراون. تەناەت۴۷۹ لە ۵۰۰ دانە لە کەڵە کۆمپیترەکان-peta-flop- سیستەمی کارپێکردنیان لینوکسە.

۲- ناسا(NASA)

شوێنیکی زانستی بەهێز لەبواری گەردوون ناسایە کە لە سیستەمی سەرچاوەکراوەو لینوکس زۆر سوود دەگرێت.تەنانەت زۆربەی پرۆژەکایان لە سەر لینوکس دەچەرخێت. بۆ وێنە ناردنی شاتێڵ بۆ ئاسامان، فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە دەرەوەی زەوی و تیلێسکۆپەکان لە سەر لینوکس ئیشدەکەن.تەنانەت Jet Propulsion Laboratory کە پرۆژەیێکە بەم دروشمە:” چوون بۆ قوڵایی ئاسامن و ناردنی فرۆکەی بێ فرۆکەوان” دیسان لەسەر یارمەتی لینوکس دەستی پێکردووە.

۳-رۆبۆتی ئاسامان(Space Robots)

لەگەڵ بۆشایی ئاسامان ناوی رۆبۆتێک هەیە بەناوی “Robonaut 2” ،کە ناردراوە بۆ بۆشایی ئاسمان ( کە لەسەری ئێمە خەریکی گەشت و گوزارە :)‌) دەزانن سیستەمی کارپێکردنەکەی لە سەر لینوکسە ؟ناسا گوتی کە هیچ نەخشەیێکمان نییە بۆ هاوردنی ئەم رۆبۆتە بۆ گۆی زەوی.

۴- کونسولەکانی یاری (Games Consoles)

شتێک کە لێرە پێویستما پێیەتی هەڵمە ! ماشینی هەڵم و ستیم ئۆ ئێس لە نێو ژیانمان چوونەتە ژوور.ئەندرۆید رێیداین کە یاریەکان لە سیستەمی هەوری دابەزێنین و ئیشی پێبکەین.زۆر جار دەبینن کە زۆر یاریش سەرکەوتوو نابێت بەڵام سۆنی لە سەر لینوکس لە پلەیستەیشێنی ۲ ئەم خەیالەی کردبە ڕاستی.

۵- خێراکەری گەورەی هاردۆن(Hadron)

هاردۆن یەکێک لە بەهێزترین پرۆژەکانی مرۆڤە ، نە بەهۆی گرانی پارەی ئەم پرۆژەیە واتە ۱۰ مڵیۆن دولار. خێراکەری هاردۆن لە سەر سیستەمی کارپێکردنی لینوکس ئیشدەکات کە کاری ڕێکخستنی داتاکانی بە پێتابایت لە ئەستۆ گرتووە.

۶- تەلەڤزیۆنی (Roku)

گووگڵ کاسێت و ئامازۆن لە سەر لینوکس دابەزاوەن و یەکێک لە بەهێزترین هۆگرەکانی لە ئەمریکا بۆ بیستنی دنگ و موسیقا هەیە.تەواوەی ئەم کارانە بۆ بڵاوکردنی دەنگ لەم دوو ئامێرە لە سەر سیستمی کارپێکردنێک بە ناوی ‘Roku OS’ ئەنجام دەبێت. لە ئینگلیز بۆ بڵاوکردن لە بۆکسێک بە ناوی “NowTV” سوود وەردەگرن کە لە سەر لینوکس ئیش دەکەن.

۷-TiVo

تۆمارکەری دیجیتاڵێ ڤیدیۆ(کە ئێمە بە عینوانی ‘DVRs’ دەیناسین ) بە ناویTiVo -.باشترین DVR فرۆش لە جیهان- لە سەر لینوکس کاردەکات.ئەم سیستەمە فیلمەکان کە ئێوە زۆرتر خۆشتان لێدێت و هەر وا بۆ بەرێوەبردنی ئەم فایلانە لە سەر لینوکس خۆی کۆکردوەتەوە.

۸- تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان ( Smart TVs) زۆر یەک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنەری تەڤزیۆن ئەم بۆکسە سیحراوییە لە لینوکس سوود دەگرن بۆ وینە :
LG (سوود لە WebOSدەگرن) سامسۆنگ (سوود لە Tizen, Orsay OSدەگرن) شارپ،پاناسۆنیک،هایسێنس (سوود لە FirefoxOS دەگرن).
۹-کاژێرەهۆشمەندەکان(Smartwatches)

پێمان وایە کە کۆمپانیای ئەپڵ یەکەمین کۆمپانیا بۆ بەرهەم هێنانای کاتژمێری هۆشمەند بووە بەڵام لە ڕاستی وا نییە با بەگەڕینەوە بۆ ساڵەکانی ۲۰۰۰ کە کۆمپانیای IBM یەکەم کۆمپانیا بوو کە کاتژمێری هۆشمەندی لە سەر لینوکس درووستکرد واتە ۱۶ ساڵ پێش ئەوە کە ئێوە بزانن کاتژمێری هۆشمەند چییە.زۆر کۆمپانیای دیکەش هەن وەک سامسۆنگ یان جلی زیرەکی گووگڵ کە لەسەر لینوکس کار دەکەن.

۱۰- کتێبخوێنی ئامازۆن (The Amazon Kindle)

کتێبخوێنە ئەلەکترۆنیکیەکان (e-reade)زۆر کەس سەرنجی سیستەمەکانیان نادا، بەڵام ئەم ئامێرانەش لە سەر لینوکس دامەزراوەن.لە بەرەی یەکەم هاکەرەکان توانیان لە سەر کیندڵ لینوکس دامەزرێنن و تەانەت ئوبونتوش بخەنەسەری و دایمەزرێنن.وشانی سەرەتای ئەم سیستەمی کارپێکردنە لەسەر ناوەرۆکی لینوکسv۲.۶.۲۶ دامەزرا ئێستا لەسەر ناوەرۆکیv۳.۰.۳۵ـه.

۱۱- ئینستاگرام(Instagram)

کاتیک ئێوە سێلفی دەگرن یان یەک مڵیار کەس خەریکی چاو لێکردن لە وێنەو ڤیدیۆکانیانە ئێوە تەنها دەتوانن لینوکس بە یاد بێننەوە کە دەتوانێت ئەم گشتە داتا رێکبخات و پرۆسەی لەسەر ئەنجام بدات.بەڕاستی زۆر جار سەرنج بدەین کە چ سیستەمێک لە پشتی سیستەمەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەیە تەنها وەڵاممان لینوکسە.بەمڵیۆن بۆچوون، وێنە،گرتە ڤیدیۆ و نووسراوە تەها لەسەر لینوکسە کە دەتوانێت خۆی لە ماڵپەرێک بنوینێت.

۱۲- سیستەمی نێو ئۆتۆمبیلەکان(Car Entertainment)

لە تێسلا-S- تا کادیلاک-XTS- سیستەمی نێو بەرێوەبردنی ئۆتۆمبیلەکان لە لینوکس سەرچاوە دەگرێت.

۱۳- هێمای دیجیتاڵی(Digital Signage)

لە بەشی هێلیکاری و جەو ،هێماکانی دیجیتاڵی بگرە تا لە دێسکتۆپەکان و کیوسکی بازرگانیەکان لینوکس سوودی لێوەردەگیرێت.با بەسادەتر بڵێین کە ئەمە ئینتەرنێتە کە لینوکس بە یارمەتی هاتووە تاکوو سوود بەخش بێت بۆ تەواوی جیهان.

۱۴-ئوتۆمبیلە بێ شۆفێرەکان(Self Driving Cars)

لەم جۆر ئۆتۆمبیلانە دەتوانین بە کۆمپانیای جینێراڵ مۆتۆر (GM) و فلۆکس واگۆن ئاماژە بکەین کە تەواو چاودێریەکانیان لە سەر سیستەمی کارگێری لینوکسە.

۱۵-ساردکەرە هۆشمەندەکان(Smart Refrigerators)

ChillHub ساردکەرێکە کە لە سەر ئوبونتو کاردەکات.تەنانەت گەرمکەرەکان و مایکرۆفێرەکان و …. زۆر یەک لە ئامێرەکانی چێشتخانە لە سەر لینوکس ئێشدەکەن.لە ساڵی ۲۰۱۰\
بوو کە ساردکەرە هۆشمەندەکان هاتنە نێو بازار کە لینوکس یارمەتی ئەم پرۆسەیەی بە باشی دا.
۱۶-جل شۆرەکان(Washing Machines)

ماشینی جل شۆرەکان بە تەواو تایبەمەندیەکانی وەک رێکخستنی مەسرەفی ئاو و پودری جل شۆر هەروا مەسرەفی کارەبا لە چەند ئۆپشینی ئابووریی و ئاسایی .وشک کردنەوەی جلەکان بێ لۆچ کردنیان و …هتد ، گشتی لە مێشکی بەرێز لینوکس بەرهەم دێت. سامسۆنگ یەکیک لە بەهێزترین کۆمپانیاکانە کە لە لینوکس بۆ ئامێرەکانی سوود وەردەگرێت.

۱۷-چاودێری پێشکەوتوی ترافیکی ئاسمان(Air Traffic Control)

ئیدارەی بەڕێوەبەری فڕینی وڵاتەیەککرتوەکانی ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۰۶ هاتە سەر لینوکس. هەر بۆ ئەم مەبەستە تەواو نەرمەکالاکان و ئامێرەکانی لەگەڵ لینوکس هاوئاهەنگ کرد.هۆکار دەگەڕاوە بۆ خێرایی و بەهێز بوونی لینوکس لەم رۆڵە هەستیارە.

۱۸- کرۆمبووکەکان(Chromebooks) زۆر بەکارهێنەر لە کرۆمبووکی گووگڵ سەرسام ماوەن هەم هەرزانەو هەم ئیشی رۆژانەو زانکۆ بە باشی دەباتە سەر.ئەم کرۆمبووکانە لەسەر لینوکس درووستکراوەن هەر چەندە کە زۆر گۆڕانکاری لەسەر دابەشکراوەیێک بە ناوی جێنتۆ(Gentoo) کراوە.

۱۹- شەمەنەفەری خیرای ژاپۆن(Japanese High Speed Train)

شینکانسن(The Shinkansen) هیڵێکی خێرای شەمەنفەرە لە ژاپۆن کە ناسراوە بە (شەمەەفەری گوللەیی-Bullet Train-) کە خێرایی دەگاتە ۲۴۰-۳۲۰ کیلۆمەتر لە کاتژمێریک.ترافیک، بەرێوەبردنی هێڵەکان،دابەشکردنی کات بۆ هاتووچوو گشتی لە سەر سیستەمێکی کارپێکردنە بەناوی لینوکس.

۲۰- بازاری پشکی پەرە بەنرخەکانی نیۆیۆرک( The New York Stock Exchange)

گواستنەوەی پارە، دارایی و ماڵی لە جیهان بەتایبەت لە بازاری پشکی جیهانی زۆر گرنگە بۆ ئەم مەبەستە تەنها خێرایی و ئاسایش زۆر لە بەرچاوە کە سیستەمێکی کارپێکردن بە ناوی لینوکس دەتوانێت ئەم ئەرکە بگرێتە ئەوستۆ.

۲۲- وەزارەتی بەرگیری ئەمریکا پیتاگۆن(U.S. Department of Defense)

وەزارەتی بەرگیری ئەمریکا لە سەر لینوکسێک ئیشدەکات بەناوی رێدهەت( Red Hat) هەر وا زۆربەی نەرمەکالاکانیان سەرچاوەکراوەیە،هۆکارەکان دەگەرێتەوە بۆ خێرایی ،پایداریی و ئاسایشی زۆری لینوکس کە توانیەتی لە نێو پینتاگۆن خۆی جێگیر بکات.

۲۳-ژێردەریایی -کەشتی بنەئاو- ئەتۆمی(Nuclear submarines)

Lockheed Martin ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکا کە لە ساڵێ 2004 گەرایەوە بۆ لینوکس ، لینوکسیک کەئەم ژێردەریاییە زەبەلاحە بەرێوە دەباتو بەش یان ژووری بەرێوەبەرایەتی چاودێری دەکات تەنها لە ئەستۆی سیستەمێکە بە نای لینوکسی کلاو سوور(Red Hat Linux).گەر سوودیان لە ویندۆز بگرتبایێک لە ژێر ئاو دەچوە نێو خەو(sleep).
۲۴-ماتۆری ئەلەکتریکی هۆشمەند(Smart Electric Motorbike)

Mavizen TTX02 شتێک زۆرتر لە بایسیکێلکی رکابەری بوو کە هاتە نێو گۆڕەپانی رقابەت.ئاگاداربوون و هۆشیاری بە خێرایی تاکوو بگەیێت بە خێراییکی تەواو لە ژووری بەرێوەبەرایەتی تەنها لە ئەستۆ سیستەمێکی کارپێکردن بە ناوی لینوکسە.ئەمەش بە دەرگایێکی USBو وای-فای بۆ ناردنی گوزارش لە ئانێک ، تەنها لە ئەرکەخێراکانی لینوکسە.
وە لە کۆتایی
۲۵- کۆمپیوترەکەی جەنابت بۆ کاری رۆژانە
ئەم بابەتە لە سەر ئینتەرنێت بڵاو کرایەوە هەروا ئەم سیرڤیرە کە ئەم بابەتەی لەسەرە کە جەنابت بیخوێنیت لە سەر لینوکسە…
سەرچاوە

۲۵_شوێن_کە_لینوکس_بوونی_هەیە.txt · دوایین دەستکاری: 2018/01/26 20:16 نووسەر qezwan