GNU/LINUX

مەنجەڵێک گنو/لینوکسی کوردەواری![بێتا]

ابزار کاربر

ابزار سایت


نوار کناری

libreoffice

نەرمەکالاکانی کۆی ئۆفیسی سەرچاوەکراوەی لیبرەئۆفیس


LibreOffice نەرمەواڵەیێکی سەرچاوەکراوەیە کە لە سەر بنەمای GNU LGPL ڕێیپێدراوە وە لە ژێر گەشەپێدەرانی لێژنەی داکیۆمێنتە.بۆ هەر سێ سیستەمی کارپێکردنی ماک ،ویندۆز و گنو لینوکس لە بەردەستە.ئەم نەرمەواڵە گەشەپێدراوەی OpenOffice ە کە بۆ کێشەی ماڤی بڵاوبونی دۆکیومێنتی بەکارهێنەران درووستکراوە. وەشەی Libreبەمانای ئازادییە و Officeکۆی نەرمەواڵەکانی کارپێکردنی ئیدارییە.کارکردنێکی سادەو بە هێز وە جێگیرێکی باش لە نەرەکالای مایکرۆسۆفت واتە Microsoft Officeە. ئەم نەرمەواڵەیە بە بەرنامەکانی سی++ و جاڤا دروستکراوە کە لە سەر سیستەمەکارپێکردنەکانی ویندۆز،ماک ، گنۆی/لینوکس بە باشی کاردەکات وە فۆرماتەکانی \\ئۆفیسی مایکرۆسۆفت دەخوێنێتەوە.تواناییەکانی :

  • Writer : بۆ نووسینی کتێب و ناوەرۆک هاوتای وۆردی ئۆفیسی مایکرۆسۆفت.
  • Calc : نەرمەواڵەیێک بۆ ژمێریاری بەتایبەت ئانالیزو شیاکاری بۆ بەدەستهاتنی ئاکامێکی بەهێز.
  • Impress : بۆ درووستکردنی مۆڵتیمێدیا و پرێزێنتەیشێن.
  • Draw : بۆ کێشانی دیاگڕام و دیزاینی جوان.
  • Base : بنکەییکی دڕاوە بۆ LibreOfficeە.
  • Math : بۆ ئەنجامی و نیشاندانی ڕەستەکانی ژمێریاری و شیمی و …

ئەم نەرمەواڵەیە خۆڕاییە.پاڵپشتی لە ژمارەیێکی زۆر زمان نێودەوڵەتی.کتێبی کارکردن بە نەرمەکالای LibreOffice .(داگرتن بە شێوازی PDF ،زمان ئینگلیزی)

دامەزراندن :

١- داگرتن لە پەڕەی فەرمی لەم بەستەر : داگرتنیLibreOffice

٢- دامەزڕاندن لە سەر لینوکس بە ئەم فەرمانە لە ترمیناڵ :

sudo apt-get install libreoffice

خال
کاتێک بوخچەی لیبرەئۆفیس دادەگرن دەتوانن بەم فەرمانە بچنە نێو دایریکتۆری DEBS ئینجا بە فەرمانەکەی خوارەوە تەواو بوخچەکان دامەزرێنن(Debian / Ubuntu / Mint).تایبەتی ئەم فەرمانە ئەوەیە کە ڕووکاری و تایبەتمەندینوێی لەگەڵ دادەمەرزێت واتە دوایین بەرۆژ بوونەوەشی لەگەڵە :

sudo dpkg -i *.deb
libreoffice.txt · دوایین دەستکاری: 2018/02/10 14:44 نووسەر qezwan