GNU/LINUX

مەنجەڵێک گنو/لینوکسی کوردەواری![بێتا]

ابزار کاربر

ابزار سایت


نوار کناری

tomahawk

Tomahawk ، پلەیەرێکی بەهێز و قەشەنگ بۆ میوزیک


باشترین میوزیک پلەیەر بۆ دابەشکراوەکانی لینوکس.Tomahawk سەرچاوەکۆدەکانی بۆ سیستەمەکانی ویندۆز،ماک و لینوکس لە بەردەستە.هەروا بۆ دابەشکراوەکانی گنو لینوکس وەکو لینوکس منیت،ئوبونتو،سووسە،فێدۆرا،ئارچ،و …تەنانەت ئەندرۆیدیش وشێندراوە.ئەم پلەیەرە تەنها لە سەر فایلە خۆماڵیەکان نێو هاردەکەت ئیش ناکات بەڵکوو بە شێوازی سەرهێڵی لەگەڵ خزمەتگوزاریەکانی Spotify, Beats, SoundCloud, Google Music, YouTube و.. خۆی رێکدەخات و فایلەکانیان بڵاو دەکاتەوە.ئێوە دەتوانن لە رێگای Tomahawks لە گەڵ هاورێکانتان پەیوەندی بگرن بە یەکەوە گوێ لە ئاهەنگەکان بگرن.

سەرچاوەکانی فایل

  • بە شێوازی کتێبخانەی خۆماڵی لەم فۆرماتانە (MP3, Ogg, FLAC aزۆر فۆرماتی دیکە)
  • بە شێوازی سەر هێڵ بە هێڵی ئینتەرنێت.

ئابوونەکردن لە خزمەتگوزاری میوزیکەکان

  • Spotify
  • Beats Music
  • Google Play Music (on-demand streaming and music locker)
  • TIDAL
  • Rdio (Android only)
  • Deezer (Android only)

پاڵپشتی لە رادیۆ میوزیکە خۆڕاییەکان

  • Soundcloud
  • Bandcamp
  • Last.fm
  • Jamendo
  • Official.fm
  • YouTube

بۆشایی هەوریی بۆ پاسکەوتی میوزیکەکانت

  • Ampache
  • Owncloud
  • Subsonic
  • Beets

رووخساری هاورێیەتی لەگەڵ بەکارهێنەر واتە Interface
من ئەم وێنەم لە سەر دابەشکراوەی گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری گرتووە کە دەتوانی بیبینیت.من ئاهەنگە لایتەکانی عومەر کەرەم گوێ دەدەم ئێوە دەتوانن کورتە ژیاننامەی ئەم هونەرمەندە لە سەر هێڵ لە نێو ئەم میوزیک پلەیەرە ببینن هەروا ئاڵبۆمی هاوشێوەیان لیستی تایبەت بە خۆتان درووست بکەن.




دامەزراندن

بە دوو رێگا دەتوانین دایمەزرێنین یەکەم ئەوە کە

۱-داگرتن لە ماڵپەڕی فەرمی :
برۆنە نێو ماڵپەڕی فەرمی کرتەلەسەر دوکمەی داگرتن(Download) بکەن و دایبەزێنن و لەسەر سیستەمەکەتان دایمەزرێنن.

ماڵپەڕی فەرمی بۆ داگرتن

۲- داگرتن لە ریگای PPA :
گەر نازانی چییە سەردانی ئەم بابەتە بکە.بەڵام بە فەرمانەکەی خوارەوە دەتوانن ئەم میوزیک پلەیەرە کە بەڕاستی زۆر قەشەنگ و نایابە لە کەمترین کات لەسەر دابەشکراوەکەی گنو/لینوکسەکەت دامەزرێنیت.

sudo add-apt-repository ppa:tomahawk/ppa
sudo apt-get update
sudo apt-get install tomahawk

گەر پێت خۆشە کە بیکەیتەوەبە کوردی واتە خۆماڵی بکەیت سەردانی لەنچ پەد بکە.


سەرچاوە

tomahawk.txt · دوایین دەستکاری: 2018/02/10 13:59 نووسەر qezwan